هه‌ورامان

هه‌ورامان

الخميس، 7 يونيو 2012

نامه‌یه‌كی راستگۆیانه‌ بۆ خوا


نامه‌یه‌كی راستگۆیانه‌ بۆ خوا
 چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا لە شاری تاران وەك خۆی هەمیشەیم كە چەند
 چوبمە تاران سەردانی مەیدانی ئینقلابم كردوە بەنا دوكانی كتێب فرۆشیەكانی ئەو مەیدانەدا دەگەرام لە پڕ چاوم كەوتە سەر نامیلكەیەك كە وەرگێڕدرابوە سەر زمانی فارسی بەناوی نامه‌ی منداڵان بۆ خودا . ناونیشانێكی زۆر سەرنج راكێش بوو بەلامەوە .بۆیە كریم لەناوەوەی ئەو نامیلكەیەدا كۆمەڵێك نامەی قەشەنگ و راستگۆیانەی رۆحی ئەو منداڵانەی تێدا بوو كە ئاراستەی خوای مەزن و میهرەبان كرابوو .
كەمێك پێش ئێستا بە ئاسی خانی كچم ووت كچەكەم كێت یەكەمجار خۆش ئەوێت ئەویش ووتی خوا . منیش ویستم ئەو حیوارە بەردەوام بێت وتم بۆچی . ئەویش ووتی ئەو بسكیت و شەرەبەت و كێكی پێداووم . منیش ووتم ئەی كچەكەم تۆ چی بۆ ئەو دەكەیت . من چاوەڕوان بووم بڵێت سوپاسی دەكەم . ئەو شتێكی دیكەی ووت كە بەلامەوە زۆر راستگۆیانە بوو ، هەرچەندە بۆ گەورەكان مایەی هەڵەیە . ئەو ووتی بە پارەی دەغیلەكەم جلی بۆ دەكڕم . ئیتر ئەو دەیپرسی باوكە جلی هەیە منیش نەمدەزانی چی بڵێم تەنها ئەوەندە نەبێت بڵێم خودایە ئەگەر تا ئەو ئاستەش نەزانانە بێت رۆحێكی راستگۆیانەم پێببەخشی بۆ خۆشەویستی خۆت
618

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق