هه‌ورامان

هه‌ورامان

الخميس، 7 يونيو 2012

ئه‌وكاته‌ی خۆم منداڵ بووم مه‌شهه‌دی دووه‌م


  ئه‌وكاته‌ی خۆم منداڵ بووم  مه‌شهه‌دی دووه‌م . ئه‌وانه‌ی فیری ئایینیان كردم 


كار كردنه‌ به‌ ئاراسته‌ی یاده‌وره‌یه‌كانی منداڵیم خوا یارمه‌تیده‌ر بیت ده‌مه‌ویت تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و یاده‌وره‌یانه‌ له‌ ماوه‌ی 35 سالی ته‌مه‌نمدا له‌ زاكیره‌مدا ماونه‌ته‌وه‌ . قه‌در زانین هه‌موو ئه‌و به‌ریزانه‌یه‌ رۆژانیك یارمه‌تی منیان داوه‌ تاوه‌كو گه‌وره‌ ببم 




ئه‌وكاته‌ی خۆم منداڵ بووم 

مه‌شهه‌دی دووه‌م 
باش له‌ بیرم نایه‌ت ژیانم چۆن بوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم توانای له‌به‌ركردنم باش بوه‌ . ناسراوم به‌ زیره‌كی له‌ له‌به‌ركردندا تا ئیستاش به‌ فه‌زلی خوا زاكیره‌یه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ بیر هاتنه‌وه‌ی زانیاریدا. 
له‌ مه‌شهدی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه‌ باوكی چیژی له‌وه‌ ده‌بین من قورئانم له‌به‌رده‌كرد . له‌وه‌ش زیاتر چیرۆكی ئاشه‌وانه‌كه‌ی ماڵی باپیر كه‌ باسی له‌ یه‌كتاپه‌رستی ده‌كرد به‌باشی له‌به‌ر كردبوو . دوعار ئیفتتاحی نویژی (وجهت و جهیه‌) م له‌به‌ر بوو . باوكم تا پۆلی شه‌شی سه‌رتایی خویندوه‌ به‌لام تاراده‌یه‌كی باش خوینده‌واره‌ . هۆگری كتیب بوو كتیب خانه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی هه‌بوو له‌وه‌شزیارت له‌ خزمه‌تی مه‌رحوم مامۆستا سه‌ید نه‌جمه‌دیندا هه‌ندیك وانه‌ی فیقه و فه‌رموده‌ی خویندوه‌ . زۆر هۆگری مه‌ئسوراتی شه‌هید حه‌سه‌ن به‌نا بوو . بۆیه‌ منیش مه‌ئسوراتم له‌به‌ر كردبوو . چونكه‌ باوكم كتیبی سبحانك اللهم ه‌ی زۆر ده‌خویند منیش نزاكانم له‌به‌ركردوو . نزای پیش نانخوارد و پاش نانخواردن كاتی خه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ جل و به‌رگ له‌به‌ركردن ...هتد هه‌موو ئه‌مانه‌ مایه‌ی ستایش باوكم بوون میوانه‌كانمان ده‌هاتن باوكم بانگی ده‌كردم هه‌مویان ئه‌م پرسیارانه‌یان لیده‌كردم ...یه‌كیك له‌ میوانه‌ به‌ریزه‌كانمان به‌ریز مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌میرانی كه‌ بیرمدیت هه‌موو جاریك كه‌ ده‌هات گۆیی لیده‌گرتم و منیش نزاكانم بۆ ده‌وت و هه‌له‌كانی بۆ راست ده‌كردمه‌وه‌ . ئالیره‌وه‌ سوپاسی ده‌كه‌م

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق