هه‌ورامان

هه‌ورامان

الخميس، 7 يونيو 2012

ئه‌وكاته‌ی خۆم منداڵ بووم . مه‌شهه‌دی یه‌كه‌م:


ئه‌وكاته‌ی خۆم منداڵ بووم 


كار كردنه‌ به‌ ئاراسته‌ی یاده‌وره‌یه‌كانی منداڵیم خوا یارمه‌تیده‌ر بیت ده‌مه‌ویت تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و یاده‌وره‌یانه‌ له‌ ماوه‌ی 35 سالی ته‌مه‌نمدا له‌ زاكیره‌مدا ماونه‌ته‌وه‌ . قه‌در زانین هه‌موو ئه‌و به‌ریزانه‌یه‌ رۆژانیك یارمه‌تی منیان داوه‌ تاوه‌كو گه‌وره‌ ببم 



مه‌شهه‌دی یه‌كه‌م:

به‌راستی بیرم نایه‌ت چۆن ژیانم ده‌گوزه‌راند

به‌ڵام دایكم ده‌ڵێت من زۆر هاربووم . ئه‌وشته‌ی من كه‌ سه‌رنجی دایكمی راكێشاوه‌ ره‌شی قژی من بوه‌ هه‌موو جارێك باسی ده‌كات 
ئه‌و شته‌ی منیش كه‌ سه‌رنجی باوكمی راكێشاوه‌ بریتیه‌ بوه‌ له‌و زیره‌كی له‌ له‌به‌ر كردنی قورئاندا 
به‌ڵام ئه‌و شته‌ی منداڵی خۆم كه‌ سه‌رنجی منی راكێشاوه‌ گه‌وره‌یی دایكم و باوكمه‌ . چونكه‌ دایكم هه‌مو جاریك سه‌ری جوان ده‌شتم و ره‌شیه‌تی قژم ده‌بریسكایه‌وه‌ و ده‌رودراوسی وه‌سفیان ده‌كرد به‌مه‌ش دایكم دڵخۆش ده‌بوو كه‌واته‌ گه‌وره‌ییه‌كه‌ هی دایكمه‌ . باوكیشم قورانی پی له‌به‌ر ده‌كردم و ده‌یبردمه‌ مه‌جلیسی میوانه‌كانمانه‌وه‌ عه‌رزی ده‌كردم كه‌یفی پێده‌هات ئه‌ویش هه‌رگه‌وره‌یی باوكمه‌



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق