وینه‌یه‌كی عیرفانی |
ناتوانم عاریفانه بیر بكه‌مه‌وه
ئه‌گه‌ر دوینی ویستم عاریفانه بیر بكه‌مه‌وه ئه‌مرۆ دڵنیام ناتوانم عاریفانه بیر بكه‌مه‌وه، عاریفان له‌كوێ و منیش له كوێ، ئه‌وان لای حه‌زره‌تی مه‌عشوقن و منیش گیرۆده‌ی خومم، ئه‌وان له خۆیان رزگاریان بوه منیش بوه‌مه‌ته كۆیله‌ی خۆم، ئه‌وان ئازاد و منیش به‌نده، ئه‌وان ته‌جه‌لای ئه‌سمائی زاتی حه‌قن، منیش ئاوینه‌ی شرور و دردۆنگی و گومان و عه‌قڵی مه‌غرور، ئه‌وان به باڵ ئه‌فرن منیش تازه پێ ده‌گرم.
ئیی چه‌نده گه‌وره ده‌بوم ئه‌گه‌ر وه‌ك تۆ ببومایه دایكه شیرینه‌كه‌م رابعه‌ی عه‌ده‌وی، تۆ به یارت ووت ئه‌ی خودا ئه‌گه‌ر بمخه‌یته دۆزه‌خه‌وه، به‌گه‌وره‌یی تۆ رازێكێم لایه لای ئه‌و ده‌یدركێنم تا له شه‌رما نه‌توانێ بم سوتێنی، ئه‌ی منی بێ راز چۆن ده‌توانم وه‌ك تۆ بیر بكه‌مه‌وه . تۆ به‌خشنده‌ی ئه‌ی من چی .
گه‌وره‌م شێخی عاشقان جونه‌یدی به‌غدادی . من ناتوانم وه‌ك تۆ بیر بكه‌مه‌وه كه ده‌تگوت ئه‌و چاوه‌ی یه‌كجار زاتی حه‌ق ببینێ ئیتر ناتوانێ هیچی دیكه ببینێ ، تۆ ئه‌تگوت زاتی حه‌ق ئه‌گه‌ر خۆی نمایش كا ته‌واوی خه‌لق ده‌سوتێنێ، ئه‌و بینینه‌ی ده‌روونی تۆی سوتان . منێك كه هێشتا ده‌رونم بوه‌ته ئاغام . چۆن بتوانم وه‌ك تۆ بیر بكه‌مه‌وه
به‌ڵام به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م هه‌تا هه‌م سه‌ركۆنه‌ی بێرازی خۆم ئه‌كه‌م هه‌تاوكو هه‌م نه‌فره‌ت له ده‌رون په‌رستی خۆم ئه‌كه‌م
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق