هه‌ورامان

هه‌ورامان

الخميس، 7 يونيو 2012

ئه‌وكاته‌ی خۆم منداڵ بووم مه‌شهه‌دی سێیه‌م


 وینه‌ی سه‌لمان نادر به‌ منداڵی

ئه‌وكاته‌ی خۆم منداڵ بووم مه‌شهه‌دی سێیه‌م

ئه‌وكاته‌ی خۆم منداڵ بووم 

كار كردنه‌ به‌ ئاراسته‌ی یاده‌وره‌یه‌كانی منداڵیم خوا یارمه‌تیده‌ر بیت ده‌مه‌ویت تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و یاده‌وره‌یانه‌ له‌ ماوه‌ی 35 سالی ته‌مه‌نمدا له‌ زاكیره‌مدا ماونه‌ته‌وه‌ . قه‌در زانین هه‌موو ئه‌و به‌ریزانه‌یه‌ رۆژانیك یارمه‌تی منیان داوه‌ تاوه‌كو گه‌وره‌ ببم 

مه‌شهه‌دی سێیه‌م 

سه‌رده‌می فورسانه‌كان ( خه‌باتی ناوه‌راست)
ساڵانی هه‌شتاكان سه‌رده‌می فورسانی بوو ( به‌ موسته‌له‌حه‌كه‌ی خۆمان جاشیه‌تی) ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئیمه‌ لیوان لیو بوبو له‌ چه‌كدار . ئه‌مه‌یان چه‌كداری فلان موسته‌شاره‌و ئه‌وه‌شیان هی فلان و ئه‌وه‌كه‌ی تریشیان هی فلان ئه‌وه‌یان ته‌واریه‌و ئه‌وه‌ش مه‌فره‌ز خاسه‌یه‌ ئه‌وه‌ش جه‌یشه‌ شه‌عبیه‌ . به‌راده‌یه‌ك جاشیه‌تی بوبویه‌ دیارده‌ ئیمه‌ هه‌موو جاریك دلمان بۆ خۆمان دا ئه‌ما بۆچی باوكی ره‌فیقه‌كانمان جاشن و باوكی ئیمه‌ جاش نیه‌. 
چه‌كداری گه‌شتبوه‌ راده‌یه‌ك ئیمه‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌كه‌كانمان ده‌ناسیه‌وه‌ ئه‌وه‌یان كلاشینكۆفه‌ ئه‌وه‌ی تریشیان بیكه‌یسیه‌ ئه‌وه‌یان ئاربی جیه‌ ئه‌وه‌ش دگدارۆف و ئار بی كه‌ی و مزه‌لی و كوبی رومانه‌و ...هتد . هه‌موجاریك به‌ باوكمام ده‌وت باوكه‌ بۆچی ئیمه‌ سیلاحمان نیه‌ . ئه‌ویش ئه‌یگوت ئیمه‌ سیلاحمان هه‌یه‌ . تا جاریك برایه‌كی بچوكم ووتی باوكه‌ كامه‌یه‌ سیلاحه‌كه‌ی ئیمه‌ . باوكم ده‌ستی بۆ په‌نجه‌ره‌كه‌ راكیشا كه‌ قورئانیك زنجیری به‌رگ سپی له‌سه‌ر دانرابوو ووتی ئه‌وه‌ سیلاحی ئیمه‌یه‌ 
دیارده‌یه‌كی سه‌یربوو . تا راده‌یه‌ك زۆر جار ته‌وهین و هه‌ره‌شه‌ له‌ مالی ئیمه‌ ده‌كرا باسی ئه‌وه‌ ده‌كرا بۆچی میوانمان زۆر یه‌ت . پیاویك هه‌بوو له‌نزیك مالی ئیمه‌ رۆژیك وتبوی به‌خوا هه‌مووی ئه‌بیت به‌ جاش ته‌نیا جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی حاجی نادر نه‌بیت ئه‌وانیش ئه‌كه‌ین به‌دارا. مه‌به‌ست له‌ جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی حاجی نادر ئیخوان موسلیمینه‌كان بوون چونكه‌ له‌گه‌ره‌كی شاره‌وانی ئیستا و موجه‌مه‌عی عه‌نه‌بی جاران باوكم وه‌جهیكی دیاری ئیخوان بوو . ئه‌وه‌ی جیی سه‌ر سورمانه‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌ سالی 1991 هه‌ر بخۆره‌و پارتی و یه‌كیتی هه‌رجاره‌یان دانه‌یه‌كیان باوه‌شی بۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌ و خه‌باتی جاشایه‌تیه‌كه‌شی وه‌ك خه‌باتی ناوه‌راست بۆی هه‌ژمار كراوه‌ 
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ باس باس ئه‌وه‌ بوو باوكم ئه‌وان جاشی ئیرانن رۆژیكی تریش ده‌یانگوت جاشی ئه‌مریكان رۆژیك ده‌یانگوت حاجی نادر سه‌عات سیی شه‌و پاره‌ی ته‌وزیع كردوه‌ به‌سه‌ر ئیخوانه‌كاندا دراوسییه‌كمان وتبوی شه‌و حه‌ره‌سم بینیوه‌ له‌به‌رمالی حاجی نادرا دیاره‌ كۆبرونه‌وه‌ی لیبوه‌ . به‌لام زۆری نه‌برد ئه‌و به‌ریزانه‌ی له‌ عیراق به‌ ئیخوانه‌كانیان ده‌گوت جاشی ئیران له‌ ئیران پییان ده‌گوتن وه‌هابیه‌كان و هه‌واداره‌كانی سعودیه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق